٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە کاتی تاقیکردنەوەکانی کۆتاییی وەرزی دووەمی دیاری کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- KDP.info/ وەزارەتی پەروەرەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئاگادارینامەیەکدا کە کۆپیێکی بۆ kdp.infoنێردراوە، تێیدا ڕایگەیاندووە، تاقیکردنەوەکانی کۆتاییی وەرزی دووەمی پۆلی (12)ـی ئامادەیی و (3)ـی پیشەیی بە ھەموو بەشەکانییەوە لە رۆژی شەممە 12/4/2014 دەست پێ دەکات و رۆژی دووشەممە 21/4/2014 کۆتایی پێ دێت.

ئەمەیش دەقی ئاگادارییەکەیە:

وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری ھەموو ناوەندەکانی خوێندنی سەر بەوەزارەتی پەروەردە دەکاتەوە، کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی (12) ی ئامادەیی و (3) ی پیشەیی بە ھەموو بەشەکانییەوە لە رۆژی شەممە 12/4/2014 دەستپێدەکات و رۆژی دووشەممە 21/4/2014 کۆتایی پێدێت، دەبێت بە شێوەیەک رێک بخرێت کە کاریگەری لەسەر دەوامی پۆلەکانی دیکە نەبێت.

جێی ئاماژەیە، بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە 16/4/2014 لەسەرجەم دامودەزگاکان پشووە و رۆژی 17/4/2014 دەوامی فەرمییە، بۆ تاقیکردنەوەی رۆژی چوارشەممە 16/4/2014 دەکەوێتە رۆژی دواتر و بە ھەمان زنجیرە بەردەوام دەبێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار