TURKISH WEEKLY: سیاسه‌تی نه‌وتی عێراق تاكڕه‌وانه‌یه

ئاژانسێكی هه‌واڵی توركیا له‌سه‌ر ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا ئاماژه به نیگه‌رانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات که گوایه به نیازه به هه‌ڕه‌شه‌ی په‌نابردنه به‌ردادگای فیدالی رێگه له‌و هه‌نگاوه‌ی كوردستان بگرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی TURKISH WEEKLY له به‌دواداچوونێكی رۆژنامه نووسیدا له‌باره‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و گازی سروشتی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات له ماوه‌ی داهاتوودا هه‌رێمی كوردستان له توانایدایه ڕیژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی بۆ 200هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا به‌رزبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی باشه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه بكه‌وێته ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و گازه سروشتییه‌ی كه رووسیا "به منه‌ته‌وه" به‌وڵاتانی ئه‌وروپای ده‌فرۆشێت و ئه‌م هه‌نگاوه له قازانجی هه‌رێم ده‌بێت بۆیه ئێستا حكومه‌تی عێراق كه‌وتۆته دژایه‌تی ئه‌و هه‌نگاوه.
له‌و راپۆرته‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو که حكومه‌تی عێراق سیاسه‌تێكی تاکڕه‌وانه له‌بواری نه‌وتدا په‌یڕه‌و ده‌كات و ئه‌وه‌ش لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقی نیگه‌ران كردووه، به‌ڵام حسین شه‌هرستانی راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروباری وزه ده‌یه‌وێت کێشه‌کانی خۆیان بشارێته‌وه و به په‌نابردن بۆ دادگای فیدالی حكومه‌تی هه‌رێم بترسێنێت.




