ئه‌سیل نوجێفی: "پلانی داهاتووی نه‌ینه‌وا به‌هه‌رێم بوونه"

هەولێر- KDP.info/ پارێزگاری نه‌ینه‌وا ته‌ئکیدده‌کاته‌وه که یه‌که‌م دۆسیه‌ی سه‌ر مێزی گفتوگۆی حکوومه‌تی داهاتووی عیَراق، به هه‌رێمکردنی پارێزگاکه‌یه.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا، ئه‌سیل نوجێفی، له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک نووسیویه‌تی که رۆژانه ده‌یان په‌یامی له هاووڵاتیانی پارێزگای نه‌ینه‌واوه پێ ده‌گات که داوای به هه‌رێمکردنی پارێزگاکه‌یان ده‌که‌ن، هه‌رکات قه‌یرانێکی نوێیش بخوڵقێت، ئه‌و داواکارییانه بۆ راگه‌یاندنی هه‌رێمه‌که زیاد ده‌کات.
ئه‌سیل نوجێفی بۆ هاووڵاتیانی پارێزگاکه‌ی روون کردووه‌ته‌وه که دامه‌زراندنی هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ له رووی یاساییه‌وه، یه‌که‌م و گرنگترین که‌ره‌سته‌ی سه‌ر مێزی گفتوگۆکان ده‌بێت له دوای پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی عیَراق.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی تایبه‌ت بۆ به‌هه‌رێمکردنی پارێزگاکه که‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌کان ئه‌رێنی بوون، ئه‌وا به هێمنی دانوستان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌که‌ن، خۆئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌کانیش عیَراقیان به‌ره‌و خراپتر برد، ئه‌وا رێوشوێنی دیکه‌ی یاسایی بۆ هێنانه‌دیی خواسته‌کانیان ده‌گرنه‌به‌ر.




