٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. 16سەرباز بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- KDP.info/ئەمڕۆ یەكشەممە، لە ئەنجامی ھێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر بارەگایەکی سوپای عێراقی لە مووسڵ، 16سەرباز بوونە قوربانی.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بە kdp.infoـی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی (عەین جەحش) کە دەکەوێتە باشووری مووسڵ تیرۆریستان ھێرشیان کردە سەر بارەگایەکی سوپای عێراق و، لە ئاکامدا حەوت سەرباز کوژران و9ـی دیکەش بریندار بوون.

سەعید مەموزینی گوتیشی: تەرمەکان بۆ بزیشکی دادوەری رەوانە کران و بریندارەکانیش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە تا چارەسەری پێویستیان بۆ بكرێت؛ بەڵام لەبارەی سەختی یا سوكیی زامی بریندارەكانەوە زانیاریی وردی نەدا.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار