خۆپێشاندان له دژی حكومه‌تی مالیكی له هه‌ڵكشاندایه

تادێت خۆپیشاندانی شاری به‌غداد فراوان ده‌بێت، به‌شێك له حزبه سیاسییه‌كانی عێراقیش حكومه‌ت به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن له‌به‌رانبه‌ر نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له دامه‌زاراوه حكومییه‌كان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتیان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه.
دوینێ هه‌ینی له‌دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌تایی و خراپی كاری حكومه‌ت به سه‌دان هاووڵاتی له شاری به‌غداد كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زاییان ئه‌نجام دا .
ئاژانسی "عمان نیوز" له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له رێكخه‌ری خۆپێشاندان بڵاوی كرده‌وه ئه‌مرۆش 28/7/2012 خۆپێشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت و تادێت ڕێژه‌ی خۆپێشانده‌رانیش به‌ره‌و فراوان بوون ده‌چێت.
هه‌روه‌ها گوتی: " حکوومه‌ت نیازی به‌ده‌نگه‌وه هاتنی داواکانمانی نییه به‌ڵکوو ده‌یه‌وێ ڕێگه له فراوان بوونی خۆپێشاندانه‌کان بگرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێزێكی ئه‌منی زۆر له شاری به‌غدا و بڵاوه‌پێكراوه.
ئه‌و ئاژانسه ئاماژه به‌وه ده‌كات خۆپێشاندان دژی حكومه‌تی نوری مالیكی له هه‌ڵكشان دایه، هاوكات له‌زاری حه‌یده‌ر مولا وته‌بێژی لیستی عێراقیه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه هێزه سیاسییه‌كان متمانه‌یان به مالیكی نه‌ماوه.




