٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران،لە سبەینێوە بەرێوەبەرایەتییەكانی هەڵەبجە دەبنە گشتی

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە- KDP.info/شارەوانی هەڵەبجە،خدر كەریم، بە KDP.infoـیرایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەریمی كوردستاندن بە نووسراوێكی گشتاندن سەرجەم وەزارەتەكانی لە بارەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئاگادار كردووەتەوە، بەپێی نووسراوەكەیش لە سبەینێوە سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەكانی هەڵەبجە دەبنە گشتی.

 شارەوانی هەڵەبجە،خدر كەریم، تایبەت بە KDP.infoـیرایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەریمی كوردستاندن بە نووسراوێكی گشتاندن سەرجەم وەزارەتەكانی لە بارەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئاگادار كردووەتەوە كە ئەمەش مایەی خۆشحاڵیمانە كە ئەمە وا دەردەخات بەو نووسراوە لە سبەینێوە سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەكانی هەڵەبجە دەبنە گشتی.

كەریم گوتیشی، ئەو بەریوەبەرایەتیانەیش كە لە ئیستادا بە فەرمی نین، لە ئایندەیەكی نزیكدا وەك بەرێوەبەرایەتیی گشتی دەكرێنەوە و ئەمەش سوودێكی گەورە و خزمەتكردنێكی بەرچاوی حكوومەتی هەریمی كوردستانە كە بەخشییە دانیشتوانی هەڵەبجە.

 

 

بیَخاڵ خالید - پاریزگای هه‌ڵه‌بجه‌

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار