هۆزی شه‌مه‌ر، لێدوانی نووری مالیكی، پێوەست بە كوشتنی ڕۆژنامەنووس محەممەد شەممەری ڕەت دەكاتەوە

هەڵەبجە- KDP.info/شیَخی هۆزی شه‌مه‌ر له پارێزگای نەینەوا، شیَخ خەوال نایف جربه، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە هەڵەبجە، لێدوانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیكی، پێوەست بە كوشتنی ڕۆژنامەنووس محەممەد شەممەری ڕەت كردەوە و ڕایگەیاند كە دەبێت بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو دۆسێیە یاسا سەروەر بێت و چارەی وەها بابەتێك بە لۆژیكی خوێن بە خوێن نابێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربرینی پشتگیری و پشتیوانی بۆ به‌پاریزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، شاندیَكی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌رۆك هۆزه‌كانی عیَراقی كه له 18 سه‌رۆك هۆز پیَك هاتبوون، گه‌یشتنه شاری هه‌ڵه‌بجه و له مۆنۆمیَنتی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن قائمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانی و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان و مامۆستایانی ئایینی و كه‌سایه‌تییه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه پیشوازییان لێ كرا.
شاندی هۆزەكانی عێراق دوای گه‌ڕانیان ئاشنابوونیان به میَژوو كولتوور و كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسییان ساز دا و تێیدا شیَخی هۆزی شه‌مه‌ر له پارێزگای نەینەوا، شیَخ خەوال نایف جربه، دوای پیرۆزباییكردن له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بۆ به‌پاریزگابوونی شاره‌كه‌یان هه‌ڵویستی سیاسیی كورد و لیَدوانه‌كانی سه‌ركردە و سه‌رۆكی هه‌ریَمی كوردستانی به‌رز نرخاند له باره‌ی گرفته‌كانی نیَوان هه‌ولیَر و به‌غدا.
شیَخ خەوال چاره‌سه‌ركردنی كیَشه‌ی كوشتنی محەممەد شه‌مه‌ریشی به ریَگای دادگا و ئاشتیانه بە ڕەوا بینی و لیَدوانه‌كانی نووری مالیكیشی ره‌ت كردنه‌وه و كە گوتبووی "خویَن به خویَن"، باوەڕیشی وا بوو كە پێویستە عیَراق بگه‌ڕیَته‌وه بۆ حكوومه‌تیَكی نیشتیمانی تا تێیدا هەمووان لە ئەرك و ماف‌دا یەكسان و دادپەروەری بچەسپێت.
پاشان شاندی هۆزەكانی عێراق، تابلۆی عیَراقیَكی یه‌كگرتوویان وه‌ك دیاری و پشتیوانی بۆ پاریزگای چواره‌می هه‌ریَمی كوردستان پیشكه‌شی قائمقامی هه‌ڵه‌بجه كرد و تاجه‌گوڵینه‌یان له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ری عومری خاوه‌ر دانا.
بیَخاڵ خالید - پاریزگای هه‌ڵه‌بجه




