٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیژنە سێ قۆڵییەکەی پەرلەمانی بەغدا هێشتا ئەنجامێکیان بە دەستەوە نەداوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بە kdp.info/پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت، لیژنە سێ قۆڵییەکەی پەرلەمانی عێراق هێشتا نەگیشتوونەتە ھیچ ئەنجامێک و، راپۆرتیشیان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان نەکردووە.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی، شلێر عەزیز، بە kdp.infoـی راگەیاند: ئەو لیژنە سێ قۆڵییەی لەلایەن پەرلەمان پێکھێندرابوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێو پڕۆژەیاسای بودجە، تاوەکو هێشتا نەگەیشتوونەتە ھیچ ئەنجامێک، لە ئێستایشدا کۆبوونەوەکانی ئەو لیژنەیە راگیراون، چونکە یەکێک لە ئەندامەکانی ئەو لیژنەیە لەدەرەوە وڵاتە.

عەزیز راشیگەیاند: ھەریەکە لە ئەندامانی ئەو لیژنەیە پێشنیازەکانی خۆیان پێشکەش کردووە، بەڵام هێشتا وەڵامی پێشنیازەکانی یەکتریان نەداوەتەوە و کارەکانیان بە ھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.

پێكهاتەكانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ چارەكردنی كێشەی بودجەی عێراق كە بێ ئامادەبوونی كورد خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرتوە، لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی لیژنەی دارایی و عەدنان جەنابی، ئەندامی لیستی عێراقییە و فوئاد مەعسوم، سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستانی پێك هاتووە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار