ژمارەی عومرەکارانی ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە 30ھەزار کەس

ھەولێر- KDP.info/وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ژمارەی عومرەکارانی ھەرێمی کوردستان کە لە وەرزی ئەمساڵی عومرە سەردانی سعوودیەیان کردووە، گەیشتووەتە زیاتر لە30ھەزار کەس.
بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەریوان نەقشبەندی، راگەیاند: لە کاتی دەستپێکردنی وەرزی ئەمساڵی عومرە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 30ھەزار کەس سەردانی وڵاتی سعوودیەیان کردووە، بە مەبەستی بەجێھێنانی سوننەتی عومرە.
مەریوان نەقشبەندی گوتی: لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێویستە پێش گەشتی عومرە ھەر عومرەکارێک پشکنینی تەندروستی و کوتانی دژی نەخۆشییە گوازراوەکانی بۆ بکرێت. گوتیشی، ئەم پرۆسەیە ئەرکی خاوەن کۆمپانیاکانی عومرەیە.
بڵند ئیبراهیم




