٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جارێکی دیکە کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی بودجە دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/پەرلەمانتارێکی کورد گوتی، ئەگەرچی بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بکات، بەڵام بەھۆی نەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی سێشەممە دوا خرا.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی د.رزگار، بە kdp.infoـی راگەیاند: بڕیار بوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و یەکێک لە خاڵەکانی کارنامەی کۆبوونەوەیش خوێندنەوەی دووەم بوو بۆ پڕۆژەیاسای بودجە، بەڵام ئەندامانی کورد و موتەحیدوون بایکۆتی کۆبوونەوەیان کرد، بۆیە رێژەی یاسایی ئەندامان تەواو نەبوو و کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی سێشەممە دوا خرا.

د.رزگار گوتیشی: لیستی دەوڵەتی قانوون زۆر ھەوڵیان دا رێژەی یاسایی تەواو بێت، بەڵام نەیانتوانی لە140ئەندام زیاتر کۆ بکەنەوە و لە ھەوڵەکەیان شکستیان ھێنا.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە جەختیشی کردەوە، "ئێمە سوورین لەسەر ھەڵوێستی خۆمان و بەشداری لە ھیچ کۆبوونەوەیەک ناکەین باس لە بودجە بکرێت، ئەگەر دواکارییەکانی ئێمە جێبەجێ نەکرێت."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار