٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراکسیۆنەکان ھیچ ئەنجامێکی نەبوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/ سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆ بوونەوە، بەڵام نەگەیشتنە ھیچ ئەنجامێک.

سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، محەممەد سادق سورچی، بە kdp.infoـی راگەیاند: ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دواکەوتنی ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆ بوونەوە، بەڵام نەگەیشتنە ھیچ ئەنجامێک، چونکە ھەر کوتلەیەک رایەکی جیاوازی ھەبوو.

محەمەد سادق سورچی گوتیشی: پەرلەمانتاران لە راگەیاندنەکان بە جۆرێک لێدوان دەدەن و لەناو کۆبوونەوەکانیش بە جۆرێکی دیکە، بۆیە گرنگ ئەوەیە ئەو لێدوانانەی دەیدەن بە کردار جێبەجێی بکەن.

سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکان کۆ بوومەوە، بۆئەوەی بتوانین لەبارەی ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بگەینە رێكکەوتنێک، بەڵام خۆیان ئامادە نین لە نێو خۆیاندا بگەنە رێكکەوتن، بۆیە دوای دوو سەعات لە گفتوگۆکردن نەگەیشتینە ھیچ رێکكەوتنێک.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار