سوپای سوریا گه‌مارۆی شاری حه‌له‌ب ده‌دات

ئاژانسی فه‌رمی شۆرشگێڕانی سوریا بڵاوی كرده‌وه كه سوپای سوریا گه‌مارۆی شاری حه‌له‌بی داوه مه‌ترسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت چه‌كی قورس له‌وشاره به‌كاربهێنێت.
ئاژانسی "شام نیوز" له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شۆرشگێرانه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه كه هێزێكی زۆری سوپای سوریا گه‌مارۆی شاری حه‌له‌بیان داوه، مه‌ترسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت چه‌كی قورس له‌و شاره به‌كاربهێنرێت، ئه‌وسه‌رچاوه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 28/7/2012 شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له نێوان سوپای ئازاد و سوپای سوریا رووی داوه له ئه‌نجامدا 33كه‌س كوژراون و ئێستاش شه‌ڕ له ناو شاری حه‌له‌ب به‌رده‌وامه.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌مان ئاژانس به‌شێك له چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی به‌بێ فه‌رمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خاكی سوریایان به‌جێ هیشتووه.
رۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط" له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سوریا ئه‌مرۆ بڵاوی كردۆته‌وه که پلانه نوێیه‌كه‌ی سه‌رۆكی سوریا بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی سوپای سوریا له‌م رۆژانه‌دا كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و سه‌ره‌تای پلانه‌كه‌ش له شاری حه‌له‌به‌وه ده‌ست پێده‌كات.




