مەحموود محەممەد: لەوە دەچێت پێكهێنانی حكوومەت گفتوگۆی زیاتر هەڵبگرێت

هەولێر-/KDP.infoئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحموود محەممەد، لەبارەی پرسی پێکهێنانی حکوومەتەوە لەسەر ئەو باوەڕەیە كە بە هۆی ئەم بارودۆخەی لە کوردستان هەیە، لەوە دەچێت پیكهێنانی حكوومەت گفتوگۆی زیاتر هەڵبگرێت.
مەحموود محەممەد، رایدەگەیەنێت گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت قۆناغی باشی بڕیووە، لایەنەکان بە گەشبیینەوە بەشداریی پێکهێنان و بەشداری حکوومەت دەکەن.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان كە هاوكات بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتییشە لە لێدوانێکدا بۆKDP.info گوتی:" ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندنی دانوستانکار هیوامان دەخواست لە ساڵی 2013 کۆتایی بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەت بهاتایە و حکوومەت پێکبهێنرایە، چەند جارێکیش جەختمان لەوە کردووەتەوە، بەڵام ئەم بارودۆخەی لە کوردستان هەیە لەوە دەچێت گفتوگۆی زیاتر هەڵبگرێت، بۆیە تائێستا درێژەی کێشاوە، ئومێد دەکەین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆتایی بەم بابەتە بێت و حکوومەت پێکبهێنرێت".
ئەوەشی خستەڕوو لەم چەند ڕۆژەشدا فراكسیۆنەكان لە کۆبوونەوەدان تا کۆتایی بە پێکهاتەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بێنن و دوای ئەویش کەسێک ڕابسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەت، ئومێد دەکەین لەم دە ڕۆژەدا سەرجەم گفتوگۆکان کۆتاییان پێ بێت لەسەر ئەم بابەتە."
ئەوەشی خستەڕوو گەشبینی لە سەرجەم لایەنەکانەوە هەیە بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی بنکە فراوان و هەوڵەکان کەم نەبوون بۆ حکوومەتێکی بنکەفراوان گوتیشی: "پێویستمان بە یەکدەنگی هەیە، بۆ چوار ساڵی داهاتوو بۆ سەرجەم پرسە نیشتیمانی و پرۆژە
سیاسی و خزمەتگوزارییەکان، تا سەرجەم لایەنەکان شان بدەنە یەکتری بۆ جێبەجێ کردنیان
بەکر و کارزان هەورامی




