٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کورد بەشداریی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق نابێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر/KDP.infoئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بە کەموکورتیەکانی بودجەی ئەمساڵی عێراق دەکات و ئەوە دەخاتەڕوو كە کورد تێبینی لەسەر داواکاریی لایەنەکان هەیە.و بەشداریی كۆوونوەی ئەمرۆی پەرەمانیش ناكات.

ئەمڕۆ 30/3/2014 دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی بەشدارینەکردنی کوردەوە دوا خرا، کە تایبەت بوو لەسەر گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی 2014ی عێراق، لە کاتێکدا فراکسیۆنە کوردییەکان تێبینیان لەسەر چۆنیەتیی داواکاریی لایەنەکان هەیە.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەشواق جاف، بۆKDP.infoگوتی: "کاتی خۆی لێژنەیەکی سێ قۆڵی دروستکرا بۆ نزیک بوونەوەی لایەنەکان لەسەر ڕەشنوسی بودجەی دەوڵەتی عێراق بەپێی دەستور و یاسا، بەڵام بەداخەوە ئەم لیژنە سێ قۆڵیە دانەنیشتوون و کۆنەبونەتەوە بە حوکمی ئەوەی هەندێک لە ئەندامەکانی ئەو لیژنەیە لە دەرەوەی وڵاتن".

ئەوەشی خستەڕوو ئەوان وەک کورد چاوەڕوانی لایەنەکانی دیکەن گوتی:"ئێمە پێشنیارمان کردووە بۆ لایەنەکانی دیکە و چاوەڕانی وەڵاممان کردووە، بەتایبەتی بابەتی جوداکان و بەشی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی بگوازرێتەوە بۆ بانکی هەرێم بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت جارێکی دیکە مووچەی کارمەندانی هەرێم ببڕێت، لەلایەکی دیکەوە بابەتی ناردنی 400 هەزار بەرمیل بەبێ بنەمایی دەستووری و ئاگاداری هەرێم فەرزکراوە بەسەرماندا".

ئەوەشی خستەڕوو بەداخەوە بە حوکمی ئەوەی ئیرادەیەکی سیاسی لە حکوومەتی ناوەندەوە نییە، ئەم لێژنەیەک نەگەیشتووەتە ڕێکكەوتنێک و کێشەکان چارەسەر نەکراون، بۆیە ئەمڕۆ بەشداری دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران نابین".

 

بەكر و کارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار