خەسرۆ گۆران: هەڵبژاردن دواناخرێت

هەولێر-/KDP.infoبەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، خەسرۆ گۆران ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، ئەو دەنگۆیانەی لەو بارەوە بڵاو کراونەتەوە ڕاست نین.
لە وەڵامی هەندێک دەزگای ڕاگەیاندنی لە هەرێمی کوردستان بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لێدوانێک بڵاو دەکاتەوە.
هەندێک لە دەزگا ڕاگەیاندنەکان بڵاویان کردووەتەوە کە کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانیان کاریگه‌ریی راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێم له واده‌ی خۆیدا ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان حه‌سانه‌یان پێنه‌دات لە کاتێکدا لە هەندێک دەزگای دیکە ئاماژە بە دواکەوتنی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکەن، لەم بارەوە بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، خەسرۆ گۆران، بۆKDP.infoگوتی : "هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، ئەو دەنگۆیانەی لەو بارەوە بڵاو کراوەتەوە ڕاست نین.
به‌كر و كارزان هه‌ورامی




