هێزێكی زۆری سوپای عێراق له سنوری سوریا بڵاوبوونه‌ته‌وه و رێگا به رۆژنامه‌نووسان نادرێت بچنه شوێنه‌كه

هێزیكی زۆری سوپای عێراق له سنوری سوریا جێگر كراون و سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانیش ڕایگه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و هێزانه بڵاونه‌بێته‌وه رێگابه رۆژنامه‌نووسان نادرێت بێنه ئه‌و شوێنه.
ئاژانسی "ئورنیوز" ئه‌مرۆ 28/7/2012 بڵاوی كرده‌وه هێزێكی زۆری سوپای عێراق له شاری ئه‌نبار له سنوری سوریا بڵاوه‌یان پێكراوه هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش په‌یوه‌ندی به كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كانی عێراقه‌وه هه‌یه، هاوكات به‌فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری رێگا به رۆژنامه‌نووسان نادرێت بێنه ئه‌و شوێنه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی عێراق به ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه که حكومه‌تی عێراق له ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و هێزه زۆره رێگه به رۆژنامه‌نووسان نادات.




