دکتۆر رۆژ: بودجە بەبێ کورد تێپەڕێندرێ، کێشەکان زیاتر و ئاڵۆزتر دەکات
__2014_03_29_h16m41s43__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info/جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، دکتۆر رۆژ نووری شاوێس، لە پەراوێزی كۆڕبه‌ندی وەبەرهێنانی(هەرێمی کوردستان- عێراق)ـدا ڕایگەیاند، کێشەی زۆر لەم وڵاتەدا هەن بەو هیوایەی هەڵبژاردەنەکانی داهاتوو بە شێوەیەکی دیموکراتی و شەفاف بەڕێوە بچێت و لە کاتی خۆیدا ئانجام بدرێت.ڕاشیگەیاند: "ئەگەر بودجە بەبێ رەچاوکردنی بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان بەڕێ بکرێ، کێشەکان زیاتر و ئاڵۆزتر دەکات."
دکتۆر رۆژ، لەبارەی دەستپێشخەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆچارەسەرکردنی کێشەی نەوت، گوتی: "دەستپێشخەرییەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت بۆ دەروە، دەستپیشخەرییەکی زۆر دیار و ئاشکرا و چاکە. هیوادرم لایەنی دووهەمیش کە حکوومەتی ئیتیحادییە، وەڵامی ئەمە بە دەستپێشخەرییەکی چاکتر بداتەوە."
جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕاشیگەیاند: "ئەگەر بودجە بەبێ رەچاوکردنی مەسڵەحەتی هەرێمی کوردستان بەڕێ بکرێ، کێشەکان زیاتر و ئاڵۆزتر دەکات."
رۆژ نووری شاوەیس، سەبارەت بە دروستبوونی شەڕی نەتەوەیی لە عێراق گوتی: ئەوەی من دەتوانم بیڵێم، بە درێژایی خەباتی دوور و درێژی گەلی کوردستان، کورد هەوڵی داوە مافەکانی خۆی بە دی بێنێت، بەڵام رۆژێک لە رۆژان هەوڵی نەداوە کە شەڕێکی تاییفی یان قەومی بێت و یەکێک لە دەستکەوتەکانی سەرۆکی نەمر مستەفا بارزانی ئەوە بووە کە نەیهێشتووە شەڕ ببێتە شەڕی کورد و عەرەب، بەڵام هەمیشە شەڕی کورد و حکوومەتە زاڵمەکان لە ئارادا بووە.
شیاوی ئاماژەیە ئەمڕۆ، ئەمڕۆ شەممە، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووریی، دكتۆر رۆژ نووری شاوه‌یس و ژماره‌یه‌ك وه‌زیری په‌یوه‌ندیداری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی یه‌كیەتیی ژوورە بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی و هەروە‌ها به‌شداریی 200 كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دار، كۆڕبه‌ندی وه‌به‌رهێنانی (هه‌رێمی كوردستان ــ عێراق) ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و بۆ ماوەی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.




