٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موحسین سەعدوون: مالیكی كێشەی نوێ لە نێوان هەولێر و بەغدا دەنێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هاوپەیمانیی كوردستان بەرپرسیارەتیی نانەوەی كێشەی نوێ لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی خستە ئەستۆی نووری مالیكی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق و ئاماژەی كرد، رەوانەكردنی هێزی چەكداریی عێراق بۆ ناوچەی رەبیعە هەوڵێكە بۆ پەردەپۆشكردنی كێشەكانی ناوەخۆی وڵات.

موحسین سەعدوون جێگری سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستان بەئاكانیوزی راگەیاندووە:  پرسی سووریا بابەتێكی ناوەخۆی ئەو وڵاتەیە، بەڵام ئەو هێزە عێراقییەی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پارێزگەی ناسرییەوە بۆ ناوچەی رەبیعە لەسەر سنووری سووریا ناردووە كە هێزی پێشمەرگە و پۆلیسی فیدراڵی تێدا نیشتەجێیە، كێشە بۆ ئێمە دروست دەكا.

گوتی، ئێمە وا هەست دەكەین سەرۆك وەزیرانی عێراق دەیەوێ چاوی رای گشتی بەرەو كێشەیەكی تر ببا و پەردەپۆشی كێشە ناوەخۆییەكانی وڵات بكا، بۆیە پێویستە بە دانایییەوە مامەڵە لەگەڵ پرسی سووریا بكەین.

سەعدوون روونی كردەوە، ئێستائاڵۆزی لە ناوچەی رەبیعە لە نێوان هێزەكانی عێراق و هێزی پێشمەرگەدا هەیە و ئاماژەی كرد، لە 1991ەوە هێزەكانی عێراق نەهاتوونەتە سێگۆشەی سنووری فیشخاپوور و لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەدا بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار