وەزاەرتی ئەوقاف: کوڕی ھیچ بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ئەوقاف نەچووەتە سووریا

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/ بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەتی دەكاتەوە، کوری ھیچ بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ئەوقاف چووبێتە نێو ریزەکانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە سووریا.
بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەریوان نەقشبەندی، راگەیاند: لە ھەندێک مالپەڕ و کەناڵی ڕاگەیاندن ھەواڵی ئەوە بڵاو بووەتەوە کە، کوڕی بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ئەوقاف چووەتە سووریا بۆ نێو ریزەکانی داعش بۆ جیھادکرن، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی بەرپرس و پۆستەکەی بکەن.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: ئەم ھەواڵە جۆرێکە لە ناوزڕاندنی وەزاەرتی ئەوقاف، چونکە کوڕی ھیچ بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ئەوقاف نەچووەتە سووریا، بەڵام کوڕی بەرێوبەرێکی ئاسایی وەزارەت کە لە ڕووی دەروونییەوە ناتەواوە دیار نەماوە.
بڵند ئیبراھیم




