٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاوپەیمانیی كوردستانی، بەشداری لەکۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان لەبارەی بودجەوە ناکات

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا- KDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت، بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی بودجەوە بکات، بەڵام ئەوان بەشداری تێدا ناکەن، لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراون.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی، شلێر عەزیز، بە kdp.infoـی راگەیاند: سبەی پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و کارنامەی کۆبوونەوەیش لە شەش خاڵ پێک دێت، کە یەکێک لە خاڵەکان خوێندنەوەی دووەمە بۆ پڕۆژەیاسای بودجە.

شلێر عەزیز گوتیشی: ئێمە بەشداری لە کۆبوونەوەی سبەی دەکەین، بەڵام ھەر کاتێک خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بکرێت، ئێمە بەشداری ناکەین، لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستا ھەرێم و بەغدا لەبارەی کێشەکانی نێوانیان نەگیشتوونەتە ھیچ رێکكەوتنێک.

جەختیشی کردەوە، كە هاوپەیمانیی كوردستانی بەشداری لە ھیچ گفتوگۆیەک ناکات باس لە بودجە بکات، تاوەکو داواکارییەکانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ نەکرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار