٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

 

توركیا - KDP.info/ بڕیارە سبەی یەكشەممە،پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا بەرێوە بچێت كە هەر 5 ساڵ جارێك ئەنجام دەدرێت و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتەش هەموو ئامادەكارییەكانی كردووە.

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە كە ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی هات و سبەیش پرۆسەكە لە سەعات 8ـی سەرلەبەیانییەوە لە سەرجەم بنكەكانی دەنگدان دەست پێدەكات.

 ئەمساڵ لە توركیا زیاتر لە 52 ملیۆن كەس بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان مافی دەنگدانیان هەیە و هەر دەنگدەرێكیش مافی دانی 4 دەنگی هەیە كە ئەوانیش بۆ سەرۆكی شارەوانی ناوچەیی و سەرۆكی شارەوانی گەورە و ئەنجوومەنی شارەوانی و پاڵێوراوی گەڕەك یان گوندەكان.

پێشتریش كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاندبوو كە كاغەزی دەنگدان هەریەكە لە دەنگدانەكە ڕەنگی جیاوازیان دەبێت.

ن. جەبەلی

هەواڵی پەیوەندیدار