٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فەللوجە.. لە شەڕوپێكدادانێكدا 30 سەربازی سوپای عێراق كوژران

سەرچاوە: KDP.info

 

فەلـلوجە - KDP.info/ شەڕوپێكدادانەكانی پارێزگای ئەنبار لە نێوان سوپای عێراقی رێكخروای بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش) بەردەوامی هەیە و لە داوپێشهاتیشدا 30 سەربازی عێراق لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژران.

ماڵپەڕی سایتی سكای نیوز بڵاوی كردەوە، لەم چەند رۆژەی دواییدا، شەڕوپێكدادانەكانی نێوان گرووپە چەكدارەكان و سوپای عێراق لە شارۆچكەی فەلـلوجەی پارێزگای ئەنبار چڕتر بوونەتەوە بە هۆیەوە 30 سەربازی سوپا كوژراون.

شەڕوپێكدادانەكانی نێوان گرووپە چەكدارەكان و سوپای عێراق لە ناوچەی عەكری باشووری شارۆچكەی فەلـلوجە روویداوە.

ن. جەبەلی

هەواڵی پەیوەندیدار