نەتەوە یەكگرتووەكان: ڕەنگە دۆخی ئاڵۆزی عێراق بە تەواوی بتەقێتەوە

نەتەوە یەكگرتووەكان-ڕۆیتەرز- KDP.info/ نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دەدات لەوەی كە گرووپە ئیسلامییە تونڕۆكان لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا پێوەندییان لە زیادبوونە، كە ئەمەیش دەبێتە هۆی پەرەسەندنی زیاتری ئاڵۆزیی تایفی لە ناوچەكە كە ساڵانێكە بە هۆیەوە خوێن دەڕژێت. هاوكات هۆشداری دەدات لەودابەشبوونە سیاسییەی عێراق و چارەنەكردنی بابەتگەلی دەستووری لە نێوان پێكهاتەكاندا و زیادبوونی مەترسیی توندڕۆكان كە لە سووریاوە بەرەو عێراق دەچن، دۆخێكی وەبەرهێناوە، ئاڵۆزە و لە تەقینەوەدایە.
توندوتیژی لە عێراق لە ساڵی 2013ـدا گەیشتە ئەوپەڕی ئاست و بە هۆیەوە نزیكەی 8هەزار لە خەڵكی سڤیل كوژراون. هێشتایش بژاردە سیاسییەكە لەسەر بنەمای تایفی بە دابەشبوویی ماونەتەوە، هەر وەك 11 ساڵ بەر لە ئێستا كە ئەمەریكا عێراق داگیر كرد.
نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، نیكۆڵای میلادینۆف، دەڵێت، "ئەو قەیرانەی ئێستای سووریا ڕەهەندی هەرێمی زیاتری داوە بە ململانێی ئایفی و دەرفەتیشی داوە بە گرووپە تیرۆریستییەكان تا پێوەندیی سنووربەزێن ببەستن و پشتیوانیكارانیان زۆرتر بن."
میلادینۆف ئاماژەیشی دا بەو دابەشبوونە سیاسییەی عێراق و چارەنەكردنی بابەتگەلی دەستووری لە نێوان تایفەكاندا و زیادبوونی مەترسیی توندڕۆكان كە لە سووریاوە بەرەو عێراق دەچن، دۆخێكی وەبەرهێناوە، ئاڵۆزە و لە تەقینەوەدایە.
لە پارەوە كە ئەمەریكا هێزەكانی لە عێراق كشاندووەتەوە، سەدان عێراقی كوژراون كە زۆرینەیان بە تەقینەوەی خۆكوژی بوون كە بە پلانی گرووپە ئیسلامییەكان بووە. ئەو كردانەیش ڕۆژانە ڕوو دەدەن.
لە سووریای دراوسێیش و بە هۆی ئەو قەیرانەوە كە سێ ساڵە درێژەی هەیە، نزیكەی 140 هەزار كەس كوژراون و 2ملیۆن و نیو خەڵكیش ئاوارەی وڵاتانی دراوسێی بوون. نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، گرووپە ئیسلامییەكانی سەربە ڕێكخراوی تیرۆریستیی قاعیدە لە سووریا، خەڵكی سڤیل دەكوژن و ڕێ نادەن هاوكارییان پێ بگات.
میلادینۆف دەڵێت، تاكە ڕێگەی بەردەم عێراقییەكان بۆ وەستاندنی ئەو تونوتیژییە، لە ڕێی پرۆسەی سیاسییەوە دەبێ كە ناكۆكییەكان وەلا نێن و پەرە بە بوژانەوە بدەن و حكوومەت فراوانتر بكرێت.
میلادینۆف باوەڕی وایە كە، "كێشەی تیرۆر بەو ئاسانییە و بە ڕێوشوێنی ئەمنی چارە ناكرێت. پێویستە پێكهاتەكان لە بڕیارداندا بەشدارییان پێ بكرێ و، دەێ بوژانەوەی ئابووری و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و سەروەری یاسا ڕەچاو بگیرێن."




