پەرلەمانتارێکی عێراقیە:هاوپەیمانیی نیشتمانی کارنامهی چاکسازی تهنها بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاردێنێت

پەرلەمانتارێکی عێراقییە رایگهیاند تۆپی سیاسی ئێستای عێراق لەژێرپێی هاوپەیمانی نیشتمانیدایه، بهڵام ئهوان یاریزانێکی باش نین و ناتوانن کۆنتڕۆڵی بکهن.
تەلال زۆبەیعی پەرلەمانتاری عێراقییە بهئاژانسی "عێراق"ى راگەیاند: هیواداراین هاوپەیمانیی نیشتمانی کارنامەی چاکسازی بە شێوەی واقیعی ئەنجام بدات، هەرچەند بارودۆخی ئێستا زۆر گونجاو نییە بۆ ئەنجامدانی هەموو بەندەکانی کارنامەی چەکسازی، چونکە بەندەکانی کارنامەکە زۆرن و تا ئێستا لە نێو هاوپەیمانیی نیشتمانی دەرنەچووه و نهخراوهته بواری کرداری.
ناوبراو گوتیشی :هاوپەیمانیی نیشتمانی چاکسازی بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاردێنێت بۆیه هیچ كاتێك لیستهكانی عێراق باوهڕی پێناكهن.




