چین و عێراق و ئێران لەریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەن كە سزای لەداردان جێبەجێ دەكەن

نیویۆرك- KDP.INFO/ لە ڕاپۆرتێكی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا هاتووە، چین و عێراق و ئێران و لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەن كە سزای لەداردان جێیەجێ دەكەن.
لە راپۆرتەكەی لێبۆردنی نێودەوڵەتیدا هاتووە كە، ئێران و عێراق و سعوودیە لە سەدا هەشتای سزای لەداردانیان جێبەجێ كردووە و تەنها لە ماوەی یەك ساڵدا واتا لە ساڵی 2012 بۆ 2013 سزای لەداردان لە 22 وڵات بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.
ڕاپۆرتەكەدا هاوكات ئاماژەی داوە، جگە لە عێراق و ئێران، هەریەك لە وڵاتانی ئەندۆنیسیا و كوێت و نێجیریا و ڤێتنامیش سزای لە داردان جێبەجێ دەكەن.
ن. جەبەلی




