بڕیاردەری ئەنجوومەنی نوێنەران داوا دەكات ئەنجوومەنی نوێنەران دۆسیَی ئەمنیی وڵات بگرێتە ئەستۆ
بەغدا- KDP.INFO/ ئەندامێكی لیستی موتەحیدوون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای كرد ئەنجوومەنی نوێنەران دۆسێی ئەمنیی وڵات بگرێتە ئەستۆ.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە بڕیاردەری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی موتەحیودون، محەممەد عوسمان خالیدی، داوای كردووە ئەنجوومەنی نوێنەران دۆسێی ئەمنی و بەڕێوەبردنی وڵات بگرێتە ئەستۆ، ئەمەیش بەهۆی ئەوەی كە حكوومەتی عێراق لە بەڕێوەبردنی هەموو بوارەكان شكستی هێناوە.
هاوكات خالیدی داوای ئەوەشی لە هەموو كوتلە سیاسییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كرد هاوكار بن لە پێناوی گەیشتن بە چارەسەرێك. هەروەها دەڵێت، حكوومەت بە شێوەیەكی جیددی مامەڵەی لەگەڵ ئەنجوومەنی نوێنەران نەكردووە بۆ چارەسەری كێشەكان و دەرچوون لە قەیرانەكان.
ن. حەبەلی




