رۆبه‌رت مود: رووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د ته‌نها په‌یوه‌سته به‌كاته‌وه

سه‌رۆكی تیمی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا پێی وایه رووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د ته‌نها په‌یوه‌سته به‌كاته‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵ رۆبه‌رت مود كه 19 ی ئه‌م مانگه سوریای جێهێشت، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازیی و به‌رده‌وام بوونی توندوتیژییه‌كان جیابوونه‌وه‌ی زۆری له‌ریزه‌كانی سوپای سوریا لێكه‌وتۆته‌وه و ئه‌مه‌ش هۆكارێكی رون و ئاشكرایه بۆئه‌وه‌ی كه رووخانی به‌شار ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ی، ته‌نها په‌یوه‌سته به‌كاته‌وه.
وتیشی: له‌كاتێكدا هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا 15 كه‌س له گوندێك ده‌كوژن، 500 كه‌س پشتگیری و هاوسۆزی خۆیان بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته راده‌گه‌یه‌نن و له‌وانه‌شه 100كه‌سیان په‌یوه‌ندی به هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنه‌وه بكه‌ن.




