ھاووڵاتییەکی کوردی شەبەک پاش كوشتنی تەرمەکەشی بۆمبرێژ دەکرێت

مووسڵ- تایبەت بە KDP.info/ ئەمڕۆ لە شاری مووسڵ ھاووڵاتییەکی کوردی شەبەک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە كوژراوە و دواتریش تەرمەکەی بۆمبرێژ دەکرێت.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بە kdp.infoـی راگەیاند: ئەمڕۆ لە گەڕەکی (تەنک)کۆمەڵە چەکدارێکی نەناسراو دەستڕێژی گولەیان لە ھاووڵاتییەکی کوردی شەبەک کرد، لە ئاکامدا دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.
سەعید مەموزینی گوتیشی: ئەو چەکدارانە تەرمی ئەو ھاووڵاتییەیان بۆمبڕێژ کردووە، بۆئەوەی کەس نەتوانیَ لێی نزیک بێتەوە، بۆیە تاوەکو ئێستا ھیچ کەس ناتوانیَ لەو تەرمە نزیک بێتەوە و دەترسن بتەقێتەوە.
مەموزینی روونیشی کردەوە، ئەو ھاووڵاتییە لە ناو مووسڵ کار دەکات و خەڵکی گوندی تۆبزاوایە لە دەوروبەری شاری مووسڵ.
بڵند ئیبراھیم




