ھەفتەی داھاتوو مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت.

ھەولێر - تایبەت بەKDP.info/ گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو مووچەی ئەم مانگی سێی فەرمانبەران دابەش بکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دلێر تاریق، بە kdp.infoـی راگەیاند: ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە چ رۆژێک دەبێت.
دلێر تاریق گوتیشی: جارێ دیار نییە سەرەتا مووچەی چ وەزارەتێک دابەش دەکرێت، بەڵام ھەفتەی داھاتوو خشتەیەک دادەنرێت و بەپێی ئەو خشتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن.
بڵند ئیبراھیم




