نێچیرڤان بارزانی، چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكان لە لایەن یەكیەتیی ئەورووپاوە بە گرینگ ناو دەبات
هەولێر- KDP.info/ لە كۆبوونەوەدا لەگەڵ سەركوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانیدا، شاندی یەكیەتیی ئه‌ورووپا ڕایگەیاند كه، یەكیەتیی ئه‌ورووپا پشتگیریی ته‌واو له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمێكی تایبه‌ت بۆ ئاماده‌كاری و چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نێرێته عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی ئازاری 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان،نێچیرڤان بارزانی، پێشوازی له شاندێكی یەكیەتیی ئه‌ورووپا كرد كه له باڵیۆز كریستیان بێرگه‌ر، نوێنه‌ری تایبه‌تی كۆمیساری باڵای یەكیەتیی ئه‌ورووپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و یانا هایپاشكۆڤا باڵیۆزی یەكیەتیی ئه‌ورووپا له عیراق و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران و به‌ر‌پرسان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا ڕه‌وشی ئێستای عێراق به گشتی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی تاوتوو كران و شاندی میوان دووپاتی كرده‌وه كه یەكیەتیی ئه‌ورووپا پشتگیریی ته‌واو له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمێكی تایبه‌ت بۆ ئاماده‌كاری و چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نێرێته عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی ده‌نگدان و چاودێریدا هاوكار بێت. لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی وێڕای پێشوازی له‌م بڕیاره‌ی یەكیەتیی ئه‌ورووپا، بڕیارەكه‌یشی به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
ڕه‌وش و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به گشتی و بارودۆخ و ڕووداوه‌كانی سووریا به تایبه‌تی و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو. هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر ڕه‌وشی په‌نابه‌رانی سووریا له هه‌رێمی كوردستان و شاندی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ستایشی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه به هانای په‌نابه‌رانه‌وه چووه و په‌ناگه و یارمه‌تی بۆ دابین كردوون.
شانده‌كه ڕایگه‌یاند وه‌ك ئه‌نجامی سه‌ردانی پێشووی كۆمیساری باڵای یەكیەتیی ئه‌ورووپا بۆ هاریكاریی مرۆیی، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ئۆفیسێكی تایبه‌ت بۆ كاروباری هاوكاری و یارمه‌تیی مرۆیی له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه كه به شێوه‌یه‌گی گشتی گرنگی به هاوكاری و یارمه‌تیدانی په‌نابه‌ران ده‌دات و له‌م ڕێگه‌یه‌وه هاوكاری پێشكه‌ش به په‌نابه‌رانی سووریا و په‌نابه‌رانی ناوخۆی عیراق له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
په‌یوه‌ندی و كێشه‌كانی هه‌ولێر به‌غدا و هه‌و‌ڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه و هه‌وڵدان بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به بودجه و دۆسیای نه‌وت و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیدرای سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یەكیەتیی ئه‌ورووپا بوو.




