سەرۆكایەتیی هەرێم ئامادەیی بۆ هاوكاریكردنی براكانی لە ڕۆژئاوا ڕاگەیاند

هەولێر- KDP.info/ سه‌باره‌ت به مه‌ترسیی هێزه توندڕه‌وه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و داواكردنی هاوكاری لە لایەن (یەپەگە)ـی سەربە(پەیەدە)ـەوە لە سەرۆكایەتیی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان، بەرپرسی دۆسێی ڕۆژئاوا لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هه‌میشه ئاماده بووه و ئاماده‌یه هاوكاریی براكانی له ڕۆژئاوا بكات.
دەقی لێدوانی به‌رپرسی دۆسیه‌ی رۆژئاوا له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان:
سه‌باره‌ت به مه‌ترسی هێزه توندڕه‌وه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و داواكردنی هاوكاری له ئێمه
((سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌میشه ئاماده بووه و ئاماده‌یه هاوكاری براكانی له ڕۆژئاوا بكات. دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه هه‌مووتان پێكه‌وه‌بن هه‌روه‌ك له ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر په‌یمانتاندا، ئێمه ئاماده‌ین هه‌رچی پێمان بكرێت هاوكاریتان بكه‌ین. هه‌ر خۆتان بوون كه نه‌تانهێشت هاوكاری بكه‌ین)).
هه‌ولێر
27/3/2014
د. حه‌مید ده‌ربه‌ندی
به‌رپرسی دۆسیه‌ی رۆژئاوا
له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان




