یەكشەممەی داهاتوو موتەحیدوونیش ئامادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان نابێت

هەولێر-KDP.info/لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لیستی موتەحیدوونی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،كەوا رۆژی یەكشەممە ئامادەی كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی عێراق نابن، تا پرسی ئەنبار بە تەواوی تاوتوو نەكرێت.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتەبێژی فەرمیی لیستی موتەحیدوون، زافر ئەلعانی، ڕایگەیاند: ئێمە وەكو لیستی موتەحیدوون سوورین لەسەر ئامادە نەبوونمان لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تاوەكو سەرجەم فەرماندە ئەمنییەكانی عێراق ئامادەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان نەبن و سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراقیش پێویستە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ پرسی ئەنبار دابنێت، چونكە ڕەوشی ئەنبار ڕۆژانە خراپتر دەبێت.
گوتیشی: پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ فەرماندەی هێزە ئەمنییەكان بكرێت لەسەر ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییەی كە لە ئەنبار ئەنجامیان دا و بە هەزاران هاووڵاتی بێتاوان كوژران، پێویستە حكوومەت وهێزە ئەمنییەكان ئەو ئۆپەراسیۆنە رابگرن و بە دیالۆگ كێشەكان چارەسەر بكرێت، بۆیە وەكو لیستی موتەحیدوون تاوەكو كۆبوونەوەیەكی تایبەتی بۆ ڕەوشی ئەنبار و ئامادەبوونی فەرماندەی هێزە ئەمنییەكان ئەنجام نەدرێت لە كۆبوونوەی پەرلەمان بەشدار نابین.




