بزووتنه‌وه‌ی لاوانی کورد له سووریا، داوا ده‌کات کورد یه‌کڕیز بێ و ڕێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر کارا بکرێ

هه‌ولێر- KDP.info/ بزووتنه‌وه‌ی لاوانی کورد له سووریا(T.C.K) هێرشه‌کانی داعش سه‌رکۆنه ده‌کات و داوایش له هێز و لایه‌نه کوردییه‌کان ده‌کات یه‌کڕیز بن. هاوکات داوا ده‌کات ڕێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر کارا بکرێت تا کۆی هێز و لایه‌نه‌کان له سایه‌یدا کۆ ببنه‌وه و پێکه‌وه به‌ره‌نگاری هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ببنه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌کیدا که دوێنێ چوارشه‌ممه ده‌رکراوه و دانه‌یه‌کی بۆ KDP.infoنێردراوه، بزووتنه‌وه‌ی لاوانی کورد له سووریا، وێڕای سه‌رکۆنه‌کردنی هێرشی به‌ربه‌ریانه‌ی بۆ سه‌ر ناوچه کوردستانییه‌کانی سووریا له لایه‌ن داعشه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یشه که ڕژێمی سووریا پلانێکی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی هه‌یه و له هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژئاوای کوردستانه.
به‌یاننامه‌که له سۆنگه‌ی هه‌ستکردن به به‌رپرساره‌تی، داوا له هێز و لایه‌نه سیاسییه کوردییه‌کان ده‌کات به‌رپرساره‌تی مێژوویی بگرنه ئه‌ستۆ به‌رانبه‌ر به ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات و، داوایش ده‌کات بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی داعش و ئه‌وه‌ی بیه‌وێت یاریی به چاره‌نووسی گه‌لی کورد بکات، ڕیزه‌کانیان یه‌ک بخه‌ن.
بزووتنه‌وه‌ی لاوانی کورد له سووریا، هه‌روه‌ها داوا ده‌کات ڕێککه‌وتنی هه‌ولێری نێوان هه‌ردوو بزووتنه‌وه کوردییه‌که‌ی سووریا کارا بکرێت، تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که پێوه‌نی به لیژنه‌ی سه‌ربازییه‌وه هه‌یه وه‌ک ئه‌وه‌ی بڕیاری لێ درابوو و بێ دواکه‌وتن کارا بکرێت، تا هه‌مووان بتوانن له‌ژێر ئاڵای کوردستان به‌رگری له خاک و که‌رامه‌تی کورد بکه‌ن.
به‌یاننامه‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی کورد له سووریا، داوایش ده‌کات که سبه‌ی هه‌ینی له قامیشلۆ خۆپێشاندان ساز بدرێت.




