٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. ھێرش كرایە سەر سێ بنکەی ھەڵبژاردنەکان

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ھێرش کراوەتە سەر سێ بنکەی ھەڵبژاردنەکان لە مووسڵ و لە ئاکامدا 18کەس بریندار بوون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ سەعید مەموزینی، بە kdp.infoـی راگەیاند: ئەمڕۆ لە شاری مووسڵ ھێرش کرایە سەر سێ بنکەی ھەڵبژاردنەکان کە یەکەمیان لە گەڕەکی زەھرا بوو و نارنجۆکێک فرێدراوەتە ناو بنکەکە، لە ئاکامدا 15کەس بریندار بوون.

گوتیشی: نارنجۆکێکی دیکە فرێدراوەتە ناو بنکەیەکی دیکە بە ناوی قوالب انتخابی، لە ئاکامدا دوو کەس بریندار بوون و لە گەرەکی مسنایش نارنجۆکێک فرێدراوەتە ناو بنکەی ھەڵبژاردنی ئەو گەڕەکە و بە هۆیەوە ھاووڵاتییەک بریندار بووە.

مەموزینی زیاتر گوتی، ھەر ئەمڕۆ لە ئەنجامی شەروپێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و تیرۆرستان لە بابل، بە گولـلەی تۆپ ھاووڵاتیەکی بەساڵداچوو کوژرا.

گوتیشی: لە گەڕەکی نەبی یوونسیش دوو ھاووڵاتی لەلایەن کۆمەڵە چەکدارێک بە دەمانچەی بێدەنگ کوژران.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار