باكووری كوردستان.. بانگەشە و هەڵبژاردنێکی ئارام

هەولێر- KDP.info/ لە شاری ئورفای باكووری كوردستان، دوو پارتیی بەهێز ڕکابەری یەکتر دەکەن بۆ بردنەوەی سەرۆکی شارەوانی، بەڵام هەردوو لایان جەخت لەسەر پاراستنی پرۆسەی ئاشتی دەکەنەوە.
لە ئورفا بەدەپە و ئاکپارتی ڕکابەری بەهێزی یەکترین، لەوێ بانگەشەکان بێ کێشە بەڕێوە دەچن.ئەوەی دەبینرێ ئەوەیە ھەڵبژاردنی ئەمساڵ لە ئۆرفا کە یەکێ لە شارە گەورە کوردییەکانی ناوچەکەیە، زۆر بە ئارامی و بە ھێمنی بەڕێوە دەچێ.
ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵ بڵاوی كردووەتەوە كە، ھەریەکە لە شارەوانی ئێستای دیاربەکر، عوسمان بایدەمیر و پارێزگاری پێشووی ئورفا و کاندیدی ئاکپارتی، جەلالەددین گوڤەنچ، کێبڕکێ دەکەن بۆ بردنەوەی سەرۆکی شارەوانیی ئورفا.




