٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی مووچەی یەکەکانی 70و80ھێزی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی مووچەی یەکەکانی 70و80 ھێزی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

بەرێوبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزاەرتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەڵگورد حیکمەت، بە kdp.infoـی راگەیاند: مووچەی ھەموو ھێزەکانی پێشمەرگە دابەش کراوە، تەنھا یەکەکانی 70و80تائێستا مووچەی خۆیان وەرنەگرتووە.

ھەڵگور حیکمەت گوتیشی: وەزاەرتی دارایی بڕیاری داوە کە سبەی مووچەی ئەو ھێزانەیش دابەش بکات کە تاوەکو ئێستا مووچەکەیان وەرنەگرتووە.

حیکمەت روونیشی کردەوە، ئەو مووچەیەی ئێستا دابەش دەکرێت هیی مانگی دووە کە تاوەکو ئێستا وەریان نەگرتووە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار