شاندی هەرێم و توركیا جەخت لە زووكردنەوەی دەروازە نوێیەكان دەكەنەوە

شرنەخ - KDP.info/شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ تاوتووكردنی رێوشوێنی كردنەوەی دەروزایەكی نوێ لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا سەردانی شرنەخی كرد و لەلایەن پارێزگار و بەرپرسانی ئیدارییەوە پێشوازی لێ كرا.
دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی ئەم مانگە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەردانی پارێزگای وانی لە باكووری كوردستان كرد و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا، ئەحمەد داوود ئۆغلۆ، كۆ بووەوە و پرسی كردنەوەی چەند دەروازەیەكی نوێی لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیای گفتوگۆ كرد؛ بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، هەر یەك لە كەریم شنگالی وەزیری ناوخۆ، تەمەر رەمەزان پارێزگاری دهۆك، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی شرنەخیان كرد.
شاندی هەرێمی كوردستان لە شرنەخ لەگەڵ نەجمەدین كالكانی پارێزگاری هەكاری و شرنەخ حەسەن پارێزگاری ئیپەك كۆ بوونەوەو پرسی كردنەوەی دەروازە نوێیەكانیان تاوتوو كرد.
ن. جەبەلی




