سه‌فین دزه‌یی: هێشتا به‌غدا به فه‌رمی وه‌ڵامی نه‌داوینه‌ته‌وه

هەولێر- KDP.info/ وه‌زیری دارایی عێراق ده‌ڵێت حکوومه‌ت رازی بووه پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت راسته‌وخۆ راده‌ستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکات به‌و مه‌رجه‌ی پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له رێگه‌ی کۆمپانیای سۆمۆوە بێ، گوته‌بێژی فه‌رمیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند که هێشتا به‌غدا به فه‌رمی وه‌ڵامی نه‌داونه‌ته‌وه..
گوته‌بێژی فه‌رمیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌فین دزه‌یی، له باره‌ی لێدوانی وه‌زیری دارایی عێراق بە کوردستان تی ڤی رایگه‌یاند که "دوای دواکۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شاندی حکوومه‌تی عێراق، ئێمه پێشنیازی خۆمان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و داهاته‌که‌ی دایه شانده‌که، به‌ڵام تا ئێستا به‌غدا به نووسراوی فه‌رمی وه‌ڵامی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان نه‌داوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که هه‌رێمی کوردستان رازی ده‌بێت که نه‌وت له رێگه‌ی کۆمپانیای سۆمۆوە هه‌نارده بکرێت، دزه‌یی گوتی میکانیزی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان تاوتوو نه‌کراوه، هه‌رکاتێ رێکكه‌وتن له‌سه‌ر کۆی پرۆسەكە کرا، ئه‌و کاته ئه‌م بابه‌ته تاوتوو ده‌کرێت.




