٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ھەفتەی داھاتوو لیژنە سێقۆڵییەکە راپۆرتی خۆی پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بە KDP.INFO/ جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لیژنە سێقۆڵییەکەی پەرلەمان ئەنجامی گفتوگۆکانیان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بکەن.

جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق، موحسن سەعدوون، بە KDP.INFOـی راگەیاند: گفتوگۆکانی لیژنە سێقۆڵییەکەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بەردەوامە و سەرەتای ھەفتەی داھاتوویش کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەست پێ دەکەنەوە و ئەو لیژنەیەش ئەنجامی گفتوگۆکانیان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات.

سەعدوون گوتیشی: ئەو پێشنیازەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردوویەتی بۆ ئەوەی لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە رۆژانە سەدھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم بھێنن، لەلایەن جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە پێشوازی لێ کراوە، بەڵام تا ئێستا حکوومەت بە فەرمی وڵامی نەداوەتەوە.

جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند: ئەو بڕیارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارێکی ئیجابییە و چاوەڕوان دەکرێت حکوومەتی عێراق پێی رازی بێت.

 

بلند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار