٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ساڵح حەیدەری وەک سەرۆکی دەستەی حەج و عومرەی عیَراق دەستنیشان کرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمرۆ شێخ سالح ئەلحەیدەری وەک سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیَراق بە وەکالەت دەستنیشان کرا و بریارە ھەر ئەمرۆیشدەستبەکار بێت.

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی، ساڵح ئەلحەیدەری پێشتر سەرۆکی دیوانی وەقفی شیعەی عیَراق بووە و نازانرێ ئاخۆ لەسەر کارەکەی پێشووی بەردەوام دەبێت یان نا.

نەقشبەندی هەروەها دەڵێت: ئێستا دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیَراق بە تەواوەتی لە دەست شیعەی عیَراقدایە و ھیچ بەرپرسێکی کورد لەناو ئەم دەستەیەدا نابینرێ کە بەقەدەر وەزارەتێکی حکوومەتی عیَراق بوجە و کاریگەریی ھەیە.

ئەم بڕیارەی دانانی ئەلحەیدەری بە سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیَراق بە وەکالەت، پاش ئەوە دێت كە سەرۆکوەزیرانی عیَراق، نووری مالیكی، دوو مانگ لەمەوبەر شێخ محەممەد تەقی ئەلمەولا سەرۆکی دەستەی حەج و عومرەی عیَراقی لادا و رووبەڕووی دادگای کردەوە.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار