مالیکی دیسان هەڕەشە دەکات: هەڵوێستی پێشمەرگە پێچەوانەی دەستورە و ئاکامەکانی خراپ دەبێت

نووسینگه‌ی نوری مالکی به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراقه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌کدا ناڕه‌زایی توندی به‌رامبه‌ر ڕێگه‌نه‌دان به بڵاوه پێکردنی سوپای عێراق له خاڵی سنووریی پێشخابوور ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێ "ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشمه‌رگه سه‌رپێچییه‌کی گه‌وره‌یه و کاردانه‌وه‌ی زۆر خراپی ده‌بێت".
دوای ئەوەی دوێنی جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند کە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رێگایان نەداوە هێزێکی سوپای عێراق خاڵی سنووریی فیشخابوور کۆنتڕۆڵ بکه‌ن چونکە خاڵی فیشخابوور دەکەوێتە ناو سنووری هەرێمی کوردستان و سەر بە پارێزگای دهۆکە و هێزەکانی عێراق مافی کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو ناوچەیان نییە و پارستنی ئاسایشی ئەم ناوچانە ئەرکی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە، نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراقه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌کدا ناڕه‌زایی توندی خۆی ده‌ربڕیوه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردووه که ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته قبووڵ ناکات.
نووسینگه‌ی نوری مالکی به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراقه‌وه له به‌یاننامه‌که‌دا رایگەیاندووه کە ناردنی ئەو هێزانە بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردن له هەرێمی کوردستان نەبووە بەڵکو لەپێناو پاراستنی باری ئەمنی عێراق بووە چوونکه بڕیار ئه‌وه‌بووه دوای ئاڵۆز بوونی رەوشی سووریا هێز ڕه‌وانه‌ی خاڵه سنوورییه‌کان بکرێت و جووڵاندنی هێزیش تەنیا دەبێت بە فەرمانی نوری مالیکی ده‌بێت، به‌ڵام هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕێگه‌یان له هێزی سوپای عێراق گرتووه و دوور پێکدادانیش ڕوو بدات.
لەبەیاننامەکەی نوسینگەی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق ئه‌و ناوچه‌یه‌ی کێشه‌که‌ی لێ ڕوو داوه وه‌ک "ناوچه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان" پێناسه کردووه و هەڕەشەی ئه‌وه‌ی کردووه که ئه‌و جۆره هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌رپێچییه و کاردانەوەی خراپی دەبێت.




