٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ڕۆژ،لە مەترسیی قۆزتنەوەی ڕووداوی بدێوی بە ئاراستەی نانەوەی كێشەی نەتەوایەتی هۆشداری دەدات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق، د. ڕۆژ نووری شاوێس، لە مەترسیی قۆزتنەوەی ڕووداوی بدێوی بە ئاراستەی نانەوەی كێشەی نەتەوایەتی و دوژمنكاری لە نێوان ڕۆڵەكانی یەك نیشتیماندا، هۆشداری دەدات.

 

لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ بڵاو بووەتەوە و دانەیەكی دەست ماڵپەڕیKDP.infoكەوتووە، نیگەرانیی خۆی لە ڕووداوی ژیان لە دەستدانی ڕۆژنامەنووس و مامۆستای زانكۆ، محەممەد بدێوی ڕاگەیاندووە كە لە سەر دەستی ئەفسەرێكی لیوای سەرۆكایەتیی كۆمار كوژراوە و دەڵێت، "لە كاتێكدا كە سەركۆنەی وەها كردەیەكی هەڵەشەییانە دەكەین، داوایش دەكەین لێكۆڵینەوەی بە پەلە و دادگەرانە و شەفاف بەڕێوە ببرێت تا دادگا و یاسا ڕێچكە ئاساییەكەی خۆی بگرێ و تاوانباریش سزای خۆی وەربگرێت، ئەمەیش بۆ ئەوەیە كە هەمووان لەو وڵاتەدا هەست بكەن كە لەژێر چەتری دەستەڵاتێكی دادوەریی دادپەروەرانەدان."

 

د. ڕۆژ نووری شاوێس هاوكات ڕوونی كردەوە كە، "سەرباری گرینگیی ئەو پرسە، ئێمە هەست بە مەترسییەك دەكەین كە بۆ مەبەستی سیاسی و پێگەی هەڵبژاردن بە كار دەبرێت"، باوەڕیشی وایە كە ئەو پرسە وەك دەرفەتێك دەقۆزرێتەوە تا هەستی تایفەگەری بوروژێنرێت و دوژمنایەتی لە نێوان پێكهاتەكانیدا بنێتەوە كە لە بەرژەوەندیی عێراقدا نییە."

هاوكات داوایش لە هەمووان دەكات بە هەستكردن بە بەرپرسارەتی كە دۆخەكە پێویستی پێیەتی مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا بكەن و بوار نەدەن بە ئەوانەی لە هەوڵی شێواندنی پێوەندیی برایانەی ڕۆڵەكانی ئەو نیشتیمانەدان.

 

لوقمان دەروێش

هەواڵی پەیوەندیدار