٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاوپەیمانیی كوردستانی: تا كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارە نەكرێن، بەشداریی كۆبوونەوەی یەكشەممەی پەرلەمان ناكەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info/پەرلەمانتار لە هاوپەیمانیی كوردستانی، قاسم محەممەد، جەختی كردەوە كە پەرلەمانتارانی خاوپەیمانیی كوردستانی بەشداریی كۆبوونەوە تەواوكارییەكەی بودجە ناكەین تا كۆی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارە دەكرێن و تەواوی مافەكانی كورد لە بودجەدا دەگەڕێندرێنەوە.

قاسم بە "فورات نیوز"ـی ڕاگەیاندووە، هێشتا هەندێك كێشە لە نێوان هەولێر و بەغدادا ماون تا ڕێككەوتنی كۆتایی نەكرێ و یاسای بودجە هەموار نەكرێتەوە، بەشداریی لە كۆبوونەوەی یەكشەممەی پەرلەمانی عێراقدا ناكەن.

ڕوونیشی كردووەتەوە كە، پێشنیاز و دەستپێشخەریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هەناردەكردنی 100هەزار بەرمیل نەوت، هەنگاوێ ئەرێنییە بۆ چارەكردنی كێشەی نەوت لە نێوان هەولێر و بەغدادا، هاوكات كاردانەوەی باشی بەسەر باقی پارێزگاكانی وڵات دەبێت.

 

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانیی كوردستانی هاوكات گوتی، وەك نیەتپاكی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشنازی كردووە جارێكی دیكە دەست بكاتەوە بە پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت بە بڕی 100هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا و ئەم هەنگاوەیش لە 1ـی نیسانی داهاتووەوە دەنرێت تا گەیشتن بە بەرەنجامێكی ئەرێنی.

لقمان درویش

هەواڵی پەیوەندیدار