گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی: ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كات و داوای گفتوگۆش ده‌كات

هاوپه‌یمانی كوردستانی رایده‌گه‌یێنێ ده‌وڵه‌تی یاسا هیچ شتێكی تازه‌ی پێ نییه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌وان له‌لایه‌ك هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و له‌لایه‌كی دیكه‌ش داوای گفتوگۆ له كورد ده‌كه‌ن.
موئه‌ید ته‌یب گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرووداوی راگەیاندووە: جگه له ده‌وڵه‌تی یاسا نه‌بێت، په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی نێو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی هه‌یه.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی ره‌خنه‌ی تووندی له ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران گرت و رایگه‌یاند له‌لایه‌ك ده‌وڵه‌تی یاسا داوای گفتوگۆ و دانووستان ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه هه‌ڕه‌شه له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی جیهانی ده‌كات كه له هه‌رێمی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
گووتیشی: ده‌وڵه‌تی یاسا هیچ شتێكی تازه‌یان پێ نییه، ته‌نیا به‌ڵێن ده‌دات و ئێمه‌ش پێشتر ئه‌زموونی له‌م شێوه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌یه. هه‌روه‌ها زیاتر گوتیشی
ده‌وڵه‌تی یاسا جدی نییه له گفتوگۆكردن و ده‌یه‌وێ كات بكوژێ.




