سبەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێم و ئێران دەكەوێتەوە كار

حاجی ئۆمەران - KDP.info/دوای وەستانی چوار رۆژ ئاڵوگۆری بازرگانیی نیوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، لەسەرجەم سنوورەكانەوە بەهۆی پشووی جەژنی نەورۆزەوە، سبەی سێ شەممە (25/3/2014) بۆ جارێكی تر سنوورەكان لەبەردەم مامەڵەكاران واڵا دەكرێنەوە.
سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، مەسعوود باتێلی، رایگەیاند: بە نووسراوێكی فەرمی ئێران كە ئاراستەی سەرجەم سنوورەكانی كردبوو تیایدا ئاماژە بە داخرانی سنوورەكانی خۆی كردبوو بۆ ماوەی چوار رۆژ لە (21/3 تا 25/3/2014)بە هۆی سەری ساڵیانەوە بەو هۆیەشەوە ئالوگۆرە بازرگانییەكان لە سەرجەم سنوورەكانی ئەو وڵاتە وەستێناربوون.
گوتیشی، سبەی بۆ جاریكی تر جموجۆڵە بازرگانییەكان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەكەونەوە كار و بازرگان و شۆفێران دەتوانن دەست بە كارەكانی خۆیان بكەنەوە.
ن. جەبەلی




