شه‌رقولئه‌وسه‌ت: مالیكی، میراتگری دیكتاتۆریه‌ت و رۆژه ڕه‌شه‌كانی سه‌ددام

هەولێر- KDP.info/ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، راپۆرتێكی له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، نووری مالیكی بڵاو كردووەته‌وه و ده‌ڵێ، مالیكی، خه‌سڵه‌ته‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانێكی تێدا نییه و له بۆشاییه‌كدا گه‌یه‌نرایه ئه‌و پۆسته؛ چونكه وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ی به پلانێكی پێشوه‌خته نه‌بووه یان له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه ناوبراو خه‌سڵه‌ت و به‌هره‌ی تایبه‌تی هه‌بێت، نه‌بووه.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت نووسیویەتی، مالیكی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو كه ئاشته‌وایی نیشتمانی، له پێشه‌وه‌ی كاره‌كانی بێت، گه‌ره‌نتیی ئه‌وه‌شی دابوو كه زاڵ بێت به‌سه‌ر تیرۆردا و سنوورێكیش بۆ گه‌نده‌ڵیی ئیداری و دارایی دابنێت و رێزیش له دیموكراتیه‌ت بگرێت و له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی عێراقیش به یه‌كسانی مامه‌ڵه بكات، به‌ڵام كارنامه‌ی كاره‌كانی مالیكی له‌م ماوه‌یه‌دا، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی سه‌لماندووه.
له ساڵانی یه‌كه‌می حوكمداری، مالیكی هه‌وڵی دا ده‌وڵه‌ت له شه‌خسی خۆیدا كورت بكاته‌وه و به پێی پێوه‌ره‌كانی خۆی ده‌وڵه‌ت دابه‌ش بكات. به شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری و نفوزی خۆی بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و نه‌هێشتنی كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م خۆی به‌كار هێناوه. یاسای زۆر قورسیشی به كار هێناوه و ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ریشی كۆنترۆڵ كردووه. له دووساڵی یه‌كه‌می حوكمه‌كه‌ی، شه‌ڕێكی تائیفی هه‌ڵگیرساندووه و داموده‌زگا سه‌ربه‌خۆكانی وڵاتیشی كۆنترۆڵ كردووه و ئێستا ده‌سته‌ی نه‌زاهه و بانكی ناوه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، هیچ رۆڵ و كاریگه‌رییان نه‌ماوه.




