٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عیراقییە: لەلێپرسینەوەی مالیكی پاشگەزنەبووینەوە

سەرچاوە: Rudaw

هاوپەیمانی عیراقییە رەتیكردەوە پاشگەزبۆبێتەوە لەلێپرسینەوەی نوری مالیكی، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێن:هێڵی سوورمان نییە بەرامبەر هەر دیدارێكی دەوڵەتی یاسا.

هادی زاڵمی گوتەبێژی بزوتنەوەی ویفاق كەوا ئەیاد عەلاوی سەرۆكایەتی دەكات، سەبارەت بەدیداری بەشێك لەسەركردەكانی عیراقییە لەگەڵ نوری مالیكی گوتی:"ئەم دیدارانە گەرچی لەموجامەلەی سیاسی دەرناچن بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە، بەڵام نابنە ئەڵتەرناتیڤی گفتوگۆی جددی و راستەقینە كەوا لەقەناعەتی راستەقینەوە بۆ چاكسازیی دەردەكەون". گوتیشی:"عەلاوی هەڵوێستی خۆی نەگۆڕیوە لەكاتێكدا رێگە بەم دیدارانە دەدات، لەسەر چەند بنەمایەكی دیكە رای جێگیری هەیە، بەتایبەت لەمەسەلەی لێپرسینەوەدا لەسەرۆك وەزیران".

بەگوتەی زاڵمی بەشێك لەو گفتوگۆیانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گۆڕانكاریانەی لەسوریا روودەدەن و كاریگەیان بۆ سەر عیراق هەیە.

لەبارەی "پرۆژە چاكسازییەكەی جەعفەریشەوە" هاوهەڵوێستی عیراقییەو هاوبەشەكانی (هاوپەیمانی كوردستانی و رەوتی سەدر) دووپاتكردەوە.

رۆژی پێنج شەممە ساڵح موتڵەگ جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراقی دوای هەشت مانگ لەبایكۆتكردن جارێكی دیكە لەگەڵ مالیكیدا كۆبویەوەو دوابەدوای ئەو سەردانەش روویكردە توركیا، كەهەندێك بەهەوڵێكی دەزانن بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان مالیكی و ئەردۆغانی سەرۆك وەزیرانی توركیای دادەنێن.

هەواڵی پەیوەندیدار