سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق: تۆمه‌تباری كوشتنی بدێوی راده‌ستی دادگا ده‌كه‌ین .. مالیكی: تۆڵه‌ی خوێن، به خوێن ده‌كه‌ینه‌وه

هەولێر- KDP.info/دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ مامۆستای زانكۆی موسته‌نسر‌یه و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رادیۆی عێراق ئه‌لحوره‌یه، محه‌ممه‌د بدێوی، له‌لایه‌ن كه‌سێكی سه‌ر به‌هێزه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق له به‌غدا كوژرا، نووسینگه‌ی سه‌رۆككۆماری عیَراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی كوژرانی محه‌ممه‌د به‌دێوی كرد و راشیگه‌یاند كه تۆمه‌تباری كوشتنی بدێوی راده‌ستی دادگا ده‌كه‌ین. به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نووری مالیكی، رایگه‌یاندووه تۆڵه‌ی خوێن به خوێن ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌ر له له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆككۆماردا هاتووه كه كوشتنی محه‌ممه‌د بدێوی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێوه‌رانه یه‌ك ناگرێته‌وه كه پاسه‌وانانی سه‌رۆكایه‌تی له‌سه‌ری په‌روه‌رده كراون. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئێمه وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیَراق تاوانبار راده‌ستی دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی سزای خۆی وه‌ربگرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی، له میانی سه‌ردانی بۆ شوێنی رووداوی كوژرانی محه‌ممه‌د بدێوی، رایگه‌یاند كه تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خوێنی بدێوی له ئه‌ستۆی من ده‌بێت و خوێن به خوێنیش ده‌بێت و من ده‌بمه وه‌لی ئه‌مری. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق پابه‌ندبوونی خۆی به راده‌ستكردنی تۆمه‌تباری كوشتنی بدێوی به دادگا دووپات كردووەته‌وه، به‌ڵام مالیكی ده‌ڵێت پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و تاوانه هه‌یه، ببرێنه به‌رده‌م دادگا و خوێن به خوێنیش ده‌بێت.
لای خۆشیه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، سه‌عد مه‌عه‌ن، ئاشكرای كرد كه تۆمه‌تباره‌كه ناوی ئه‌حمه‌د ئیبراهیم مسته‌فایه و پله‌ی مولازمی یه‌كه‌می هه‌یه له فه‌وجی یه‌كه‌می لیوای پاراستنی سه‌رۆككۆماری عێراق، لای هێزه ئه‌منییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدایه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و دواتر راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێ.




