٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شوان محەمەد: هەندێك لایەن دەیانەوێ بەبیانووى جیا جووڵە بەسوپاى عێراقی بۆ سووریا بكەن

سەرچاوە: AK News

ئەندامی لێژنەى ئاسایش و بەرگریی لەپەرلەمانى عێراق هەندێك لایەنی تۆمەتبار كرد كە دەیانەوێت بەپاساوى جیا و جوولە بەهێزی سووپاى عێراقی بكەن بۆ ناو خاكى سووریا و دەست لەكاروبارى ئەو وڵاتەوە وەربدەن.

شوان محەمەدتەها ئەندامی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بەمدواییە هەندێك لێدوانی بێ سەرچاوە لە میدیاكانەوە بەناوى لێژنەى ئاسایش و ەرگریی بڵاو دەكرێنەوە، كە بەراستی ئەو لێدوانانە بۆ پاسا و بیانووە بەمەبەستی جوولەكردنى سوپاى عێراقی بۆ ناو خاكی سووریا و دەستوەردان لە كاروبارى ئەو وڵاتە.

گوتیش هەموو كەس دەزانى بەرهەڵستكارانى سووریا كێشەیان لەگەڵ رێژیمی ئەو وڵاتە هەیە نەك لەگەڵ خەڵكی عێراق، ئەمە خۆدزینەوەیە لە پێشكێشكردنى خزمەتگوزارى پێویست بۆ ئەو پەنابەرە عێراقییانەى كە لەو وڵاتە دەگەڕێنەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد هەروەك چۆن لە سەرەتادا حكوومەتى عێراق رێبازگە سنوورییەكانى لەبەردەم پەنابەرانى سووریایی داخست و رێگەى هاتنەوە ناو خاكی عێراقی لێ گرتن، لە كاتێكدا كە شتێكی مرۆیی و نەریتی دەبوو وەك پێدانەوەى قەرز لە بەرامبەر خەڵكی سووریا كە كاتی خۆى پێشوازییان لە پەنابەری عێراقی كردووە دەبوو بەجوانترین شێواز پێشوازییان لێ كرابایە، بەڵام پاش پاڵەپەستۆى رێكخراوەكانى كۆمەڵی مەدەنى و پیاوماقوڵ و هۆزە عێراقییەكان حكوومەتى عێراقی ناچار كرد لە بڕیارەكەى خۆى پاشگەز بێتەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار