پێنجەم عومرەکاری ھەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد
__2014_03_22_h14m41s39__BA.jpg)
ھەولێر- تایبەت بەKDP.INFO/ بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، دوێنێ ئێوارە لە وڵاتی سعوودیە پێنجەم عومرەکاری ھەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەریوان نەقشبەندی، بەKDP.INFOـی راگەیاند: دوێنێ ئێوارە عومرەکارێکی تری ھەرێمی کوردستان کە ناوی(عەلی کاکەبرا حەمە حوسیَن)ـە و لەدایکبووی ساڵی1952ـی سلێمانییە، لە شاری مەککە لە عەرەبستانی سعوودیە بە ھۆی وەستانی دڵی گیانی لە دەست دا.
مەریوان نەقشبەندی گوتی، ئەوە پێنجەم عومرەکاری ھەرێمە کە لە وەرزی ئەمساڵی عومرە گیان لە دەست دەدات؛ گوتیشی، بڕیارە ھەر لە شاری مەککە بە خاک بسپێردرێت.
بلندئیبراهیم




